ڕێـبه‌رانی گروپی چه‌كداری حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتـینی
مه‌حمود عه‌باس سێشه‌ممه به فه‌رمی داوا ده‌كات له سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێدراو له لایه‌ن خۆیانه‌وه كه حكومه‌ت پـێـكبهێنێت.
ڕێبه‌رانی حه‌ماس ده‌ڵێن هه‌نـگاوی ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس ئه‌وه‌یه نووسـراوی دامه‌زراندنی فه‌رمی بدات به ئیسماعیل هه‌نیـیه تا ده‌ست بكات به پـرۆسه‌ی پـڕكردنه‌وه‌ی پـۆسـته وه‌زاریـیه‌كانی كابینه‌كه‌ی.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز عه‌باس گوتی حكومه‌تی ئاینده توشی گیروگرفتی دارایی ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ستا له ڕه‌وانه‌كردنی مانـگانه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلار له داهاتی گومرگ كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی كۆده‌كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها وڵاته ڕۆژئاواییه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی یارمه‌تـیـیه‌كانیان كرد ئه‌گه‌ر حه‌ماس واز له توندوتیژی نه‌هـێـنێت و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا نه‌نێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێبه‌رانی دیكه‌ی حه‌ماس له تاران له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی ئێران ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی كۆبوونه‌وه. ئایه‌توڵڵا وڵاتانی موسوڵمانی هاندا پـشتیوانی دارایی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی بكه‌ن.