کاربه‌ده‌ستانی هیندستان هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕانی ماڵ به ماڵیان ده‌ست پێکردووه له پێناو گه‌ڕان به شوێن حاڵه‌تی نوێی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، ئه‌مه له کاتێکدا که سه‌ربڕینی به لایه‌نی که‌مه‌وه نیو ملیۆن یاخود پێنج سه‌د هه‌زار باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ به‌رده‌وامه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه شه‌ش که‌س له نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچکه‌ی ناڤاپور له خۆرئاوای ویلایه‌تی مه‌هاراشترا خه‌وێنراون که باوه‌ڕده‌کرێت نیشانه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزایان هه‌یه. به پێی تاقیکردنه‌وه‌کان، ئه‌م نه‌خۆشانه هه‌ڵگری جۆری H5N1 ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ن.
جێی باسه، ئه‌م ڤایرۆسه له نێو نزیکه‌ی 30 هه‌زار باڵنده‌ی ناوچه‌که‌دا به‌دیکراوه که له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا مردار بووبونه‌وه.