Accessibility links

له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش له به‌غدا و موسڵ 17 که‌س ده‌کوژرێن


له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرشی خۆکوژی له به‌غدا و موسڵ بۆته‌ هۆی کوشتنی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 17 که‌س.

یه‌کێک له هێرشه‌ خۆکوژییه‌کان له‌ناو پاسێک له ناوه‌ندی به‌غدا ڕوویدا. هه‌ر به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌که‌ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وهه 12 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌. له باشوری به‌غداش، بۆمبێکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له ئاکامدا سه‌ربازێکی ئه‌مریکی له نزیک شاری که‌ربه‌لا کوژراوه‌.

له موسڵیش، پێنج عێراقی کوژراوه‌ و ده‌یان که‌سی دیکه‌ بریندار بوون کاتێک بۆمبێک له ناو چێشتخانه‌یه‌کدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌. ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی عێراقیش له نێو کوژراوه‌کاندا بووه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، باڵیۆزی ئه‌مریکی له عێراق، زاڵمای خه‌لیل زاد، ڕێبه‌رانی عێراقی هۆشدار کرده‌وه‌ و گوتی ئه‌مریکا ئاره‌زووی بوونی تایفه‌گه‌ری یان میلیشیا له ناو حکومه‌تی عێراقی و هێزه‌کانی ئاسایش دا ناکات.

زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی عێراقیش هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو. په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌ بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ڕه‌سمی خۆی ساز بکات.

XS
SM
MD
LG