ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نزیکه‌وه کار له‌گه‌ڵ حکومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌کات بۆ
ده‌ستگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و 23 تاوانباره تیرۆریسته‌ی که له زیندانی یه‌مه‌ن له شاری سه‌نعا ڕایانکردووه. ئه‌وانه‌ی خۆیان ڕزگار کردووه له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانیان توانیویانه تونێـلێـك به درێژایی 146 مه‌تر هه‌ڵبکه‌نن هه‌تا ده‌گاته به‌شێـك له مزگه‌وتێـك ژنان نوێژی لێ ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا زیندانه‌که له ژێر چاودێریه‌کی توندا بووه. به‌لایه‌نی که‌م 13 له‌و زیندانه ڕاكردووانه ئه‌ندامی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده‌ی تیرۆریستن، له نێوانیاندا جه‌مال ئه‌حمه‌د به‌ده‌وی سه‌رۆکی كرداره‌کانی ئه‌لقاعیده له که‌نداوی فارس و پلان دانه‌ری هێرشی ساڵی 2000 بۆ سه‌ر یوئێسئێس كۆل، که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵـگری ئه‌مریکا.
به‌ده‌وی له مانگی 9 ی ساڵی 2004 دا بڕیاری له سێداره‌دانی ده‌رچوو به‌هۆی ڕێـكـخسـتنی ته‌قاندنه‌وه‌ی که‌شـتیـیه‌که له کاتێکدا له به‌نده‌ری عه‌ده‌ن له یه‌مه‌ن له‌نگه‌ری گرتبوو، له‌و هێرشه‌دا 17 سه‌ربازی ئه‌مریکا کوژران و 39 ی تر برینداربوون.
شان مه‌کۆرمه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت، " شکاندنی زیندانی له
لایه‌ن ئه‌م تیرۆریستانه‌وه مایه‌ی نیگه‌رانی ڕاسته‌قینه‌یه ".
هه‌روه‌ها شان مه‌کۆرمه‌ك ده‌ڵێت،" ئێمه زۆرمان پـێ ناخۆشه توانراوه ئه‌مه ڕووبدات، وه ئه‌م که‌سانه توانیان له زیندان ده‌ربازبن، ئه‌مانه خه‌ڵکانی مه‌ترسی دارن که زیندانیان شکاندووه، ده‌زانم کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که‌دا گرتووه و زۆر به سه‌ختی کار ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه. وه به دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که پـێویسـته حکومه‌تی یه‌مه‌ن هه‌وڵی زۆر بدات بۆ ده‌ستگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه و ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین یارمه‌تی بده‌ین ئه‌وا یارمه‌تی ده‌ده‌ین ".
گه‌ڕان به دوای ئه‌م تیرۆریسته ڕاکردووانه بووه به دواگه‌ڕانێکی نێوده‌وڵه‌تی. ئاژانسی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به‌م ڕاکردنه ده‌رکردووه، ئه‌م ئاگاداریه ڕێـگه ده‌دات وڵاتانی تر ڕاکردووه‌کان ده‌ستگیربکه‌ن به بێ فه‌رمانی ڕه‌سمی بۆ ده‌ستگیرکردنیان. ئه‌م ڕاکردنی زیندانیانه ده‌ری ده‌خات که هێشـتا ئه‌لقاعیده توانایان هه‌یه و مه‌ترسی دارن. سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌رچـیـیه‌ك پـێویسـت بکات ده‌یکه‌ن بۆ له ناوبردنی قاعیده و گروپه یاریده‌ده‌ره‌کانی، سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، پابه‌ندیـیه‌کانمان ڕوون و ئاشکرایه ئێمه کۆڵ ناده‌ین هه‌تا تۆڕی ڕێـکخه‌ری تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرا بکه‌ین و تێـك و پـێـکیان بشـکێنین، وه ڕێبه‌رانیان به‌رپـرسیار بکرێن به‌رامبه‌ر به کاری کوشـتنکاری.