ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی به تـێـكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی ڕازیبوون
له سه‌ر سه‌پاندنی ژماره‌یه‌ك له سزا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینیدا، له‌وانه بڕینی یارمه‌تـیـیه 50 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی كه مانگانه حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌یدا به ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتـینی و توند ودژواركردنی خاڵه‌كانی پـشـكنینی نێوان ئیسرائیل و ناوچه فه‌له‌سـتیـنیه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی ڕۆیشتنی كه‌ل‌وپه‌ل بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی فه‌له‌ستینی. به‌ڵام كابینه‌كه ئه‌وه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه كه هاتووچۆی فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان له ڕێـگه‌ی ئیسرائیله‌وه قه‌ده‌غه بكات.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئیسرائیلی له به‌یانـنامه‌یكدا ڕایگه‌یاند كه‌وا داوا ده‌كات له وڵاته به‌خـشێنه‌ره‌كان جگه له یارمه‌تـیـیه مرۆیـیه‌كان بۆ گه‌لی فه‌له‌سـتینی هه‌موو جۆره یارمه‌تـیـیه‌كی ئابوری حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی ڕابگرن.
به‌رپـرسـێـكی گه‌وره له زاری سه‌رۆك وه‌زیری كاتی ئیسرائیل، ئیهۆد ئۆڵمه‌رت گوتی،" ئێمه نامانه‌وێت كـێشه‌ی مرۆیی بنێـینه‌وه وله جه‌نگیشدا نین له دژی وڵاتیانی فه‌له‌ستینی به‌ڵكو كار ده‌كه‌ین له دژی گروپـێـكی تیرۆریستی كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتیـنیان گرتـۆته ده‌ست.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی، ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كی به ده‌سـه‌ڵاتی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌وه
نه‌ماوه، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیشی هاندا بۆ دابڕینی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس.
سه‌رۆك وه‌زیری دامه‌زرێنراو له لایه‌ن حه‌ماس، ئیسماعیل هه‌نـیـیه ده‌ڵێت سزاكانی ئیسرائیل نه‌خـشه‌یه‌كه بۆ چۆكدادانی گه‌لی فه‌له‌ســتیـنی سه‌ر به گروپه‌كه‌ی كه سه‌ركه‌وتـنێـكی مه‌زنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كدا به‌ده‌ستـهێنا.
شایه‌نی باسه حه‌ماس ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت و له ڕابوردووشـدا به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له ده‌یان هـێرشی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له دژی ئیسرائیلـیه‌كان ڕاگه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن دوو له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی به‌رگری میللی له زه‌برێـكی ئاسمانی ئیسرائیلی‌دا له باشوری كه‌رتی غه‌ززه كوژران.
به‌رپـرسانی له‌شكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێن ئه‌و دوو كه‌سه هه‌وڵیان ده‌دا بۆمبێـك له نزیك دیواره ئاسایشیـیه‌كه‌ی كه غه‌ززه و ئیسرائیل له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه.