Accessibility links

له شاری که‌رکوک ژه‌نه‌ڕاڵێکی پۆلیسی عێراقی ده‌کوژرێت


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ، ژه‌نه‌ڕاڵێکی پۆلیس و شۆفێره‌که‌ی له نزیک شاری که‌رکوک له باکوری عێراق کوژراون. ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه‌، حاتم خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆکی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پۆلیسی که‌رکوک بووه.

هه‌ر له باکوری عێراق، لێپرسراوانی کورد ده‌ڵێن تیمه‌کانی گه‌ڕان ئه‌و فڕۆکه‌ بچوکه‌یان دۆزیوه‌ت‌وه‌ که له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا له شاری سلێمانی که‌وته‌ خوارێ. به‌ پێی لێپرسراوان، هه‌ر شه‌ش سه‌رنشینه‌که‌ی ناوی که سیانیان کارداری ئه‌ڵمانی بوون گیانیان له ده‌ستداوه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ش، له به‌غدا و له ئاکامی چه‌ند هێرشێکی جودای ته‌قینه‌وه‌، سه‌ربازێکی ئه‌مریکی و سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقی کوژراون.‌

XS
SM
MD
LG