كاربه‌ده‌ستانی حكومی له هیندستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك وڵاتی سه‌یر ده‌كرێن تا بزانن
توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده جۆری H5N1 بوون یان نا. ئه‌و وڵاتیـیانه دانیشتوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن كه یه‌كه‌م حاڵه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌ی له په‌له‌وه‌ڕه‌كانیـدا به‌دی كراوه.
چوار كه‌س له ژێر چاودێری له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ك ماونه‌ته‌وه له ڕۆژئاوای وڵاته‌كه له ویلایه‌تی ماهاراشترا Maharashtra.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ده‌ڵێت 50 هه‌زار په‌له‌وه‌ڕ له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابوردوو مردوون له كـێـڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ڕ له ناندوربار Nandurbar له باكوری بۆمبای.
له ڤیـیه‌نا كاربه‌ده‌ستانی نه‌مسـاوی ده‌ڵێن ڤایرۆسی H5N1 به وڵاته‌كه بـڵاو بۆته‌وه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی قازێـك له ناوشاردا مردووه و هه‌روه‌ها باڵنده‌ی دیكه‌ش له لادێـكان مردوون.
پـێـشـتر ڕۆژی شه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندۆنیسیا ڕایگه‌یاند، به‌رپـرسـانی ئه‌مریكی له دوو بـنكه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێـگرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تاكه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر مردنی مرۆڤـێـكی دیكه به ئه‌نفلۆنزای باڵـنده. كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن، ئه‌نجامی تاقیـكردنه‌وه‌كانی ڕێـكخراوی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردنی په‌تا (C.D.C.) ده‌ری خسـتووه ئه‌و پـیاوه ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی كه به‌م دوایـیانه گیانی له ده‌ستدا به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌ی جۆری H5N1 بووه.
شایه‌نی باسه زیاتر له 90 كه‌س له جیهاندا به‌م نه‌خۆشـیه گیانیان له ده‌سـتـداوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه كاربه‌ده‌ستانی هۆنگ‌كۆنگ گوتیان قه‌له‌باچكه‌یه‌كی توشبوو به‌و نه‌خۆشـیـیه مردووه.