Accessibility links

له‌شـكری ئه‌مریكی زیاتر له 400  ده‌ستـگیركراوی عێراقی ئازاد ده‌كات


له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا زیاتر له‌ 400 ده‌ستـگیركراوی عێراقی ئازاد كراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ك به‌ ڕێبه‌رایه‌تی عێراقـیـیه‌كان به‌ دۆسـیـیه‌كانیان چونه‌ته‌وه،‌ هیـچ هۆیه‌كیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی گرتنیان.

ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌شـكری ئه‌مریكا گوتی، له‌ پـیاداچوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شـدا به‌ دۆسـیـیه‌ی نزیـكه‌ی 28 هه‌زار ده‌سـتگـیركراوی عێراقی، ڕاسـپـێردرا نزیكه‌ی نیوه‌ی گیراوه‌كان ئازاد بكرێن كه‌ 14600 كه‌سن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ دواهه‌مین توندوتیژیدا، ڕۆژی شه‌ممه‌ پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌فـسه‌رێـكی پـۆلیسی عێراقی له‌ شـاری ڕومادی له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا كوژرا.

له‌ شـاری به‌غداش به‌ هۆی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك چه‌ندین كه‌س كوژران كه‌ یه‌كـێـكیان سه‌ربازێـكی ئه‌مریكیـیه‌.

له‌ شـاری باقوبه‌ش پـۆلیس ده‌ڵێت وڵاتـیـیه‌ك كوژرا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـكی سه‌ره‌ڕێـگا.

له‌ باشوری عێراقیش به‌رپـرسانی سه‌ربازی بریتانی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌، دوو به‌ڵێنده‌ری مه‌كه‌دۆنی نزیـك شـاری به‌سره‌ ڕفێندراون. خاوه‌نی كاره‌كه‌یان به‌ ئه‌لبانی نه‌ژادیان ده‌ناسـێنێت.

XS
SM
MD
LG