سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ئه‌و خوازیاره ووزه‌ی ناوه‌کی ڕۆڵێکی گه‌وره‌تری له داهاتووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا هه‌بێت به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به ووزه‌ی بیانیه‌وه.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی ووتاری هه‌فتانه‌ی رادیۆییدا ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی ووزه‌ی ناوه‌کی له به‌رهه‌مێنانی ته‌نها سه‌دا 20 ی ووزه‌ی کاره‌با به‌کارده‌هێنێت و له ساڵی 1970 ه‌وه دامه‌زراندنی هیچ ده‌زگایه‌کی ووزه‌ی ناوه‌کی بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ست به بیناکردنی ده‌زگای ناوه‌کی له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا بکات.
سه‌رۆک گوتیشی به پێی په‌یمانی هاوکاری ووزه‌ی ناوه‌کی جیهانی، ئه‌مریکا کار له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک فه‌ره‌نسا، ژاپۆن و ڕووسیا ده‌کات بۆ دروستکردنی ریاکته‌ری ناوه‌کی پێشکه‌وتوو که بتوانێت به شێوه‌یه‌کی دروست پاشماوه‌ی سوته‌مه‌نی ناوه‌ک به‌کار هاتوو فڕێ بدات بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێک بخاته‌وه.
سه‌رۆک بوش گوتی له‌وانه‌یه ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه له پاشدا بخرێته به‌ر ده‌ستی ووڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن دانیان به ته‌نها به‌کارهێنانی ووزه‌ی ناوه‌کی بۆ مه‌به‌ستی سیڤیڵی.