گروپـی میلیشـیا فه‌له‌ستینیه‌کان حه‌ماس وه‌كو پارتی زۆرینه له ناو په‌رله‌مانه
نوێـیه‌که‌ی فه‌له‌ستینیه‌کاندا ده‌ستیان به‌کار کردووه، ڕۆژی شه‌ممه له ڕامه‌ڵڵا یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌یان ده‌ستـپـێـكرد.
پاش ئاهه‌نگێـکی سوێند خواردن له که‌ناری ڕۆژئاوا، سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس داوای له گروپی حه‌ماس کرد که پابه‌ندبن به ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كانی ئاشتی که له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا له‌سه‌ری ڕێـكـكه‌وتوون، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌کی حه‌ماس ده‌ڵێن وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا له‌ناوکارنامه‌یاندا نیـیه هه‌تا ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت له په‌لاماردان و داگیرکردن.
سه‌رکه‌وتنی سه‌رسوڕمـێنه‌ری حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ڕابوردوودا پارتی فه‌تحی سه‌رۆك عه‌باسی کرده ده‌ره‌وه، گروپی حه‌ماس 74 ده‌نگی هه‌یه له کۆی 132 ئه‌ندام. حه‌ماس وا چاوه‌ڕوان ده‌کات ڕێبه‌ره‌که‌یان له غه‌زه ئیسماعیل هه‌نیـیه بۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌ڵبژێرێت.