Accessibility links

دوای سه‌ردانی حه‌ماس بۆ ئه‌نقه‌ره، توركیا و ئیسرائیل توانج له یه‌كتری ده‌گرن


كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ڕێـبه‌رێـكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، پاڵی به‌و دوو دۆسته‌ دێرینه،‌ توركیا وئیسرائیلدا نا كه‌ له‌ یه‌ك پـڕبن.

ئیسرائیل سه‌رزه‌نشـتی سه‌ردانه‌كه‌ی خالید مشعه‌لی كرد بۆ ئه‌نقه‌ره‌. قسـه‌كه‌رێـك به‌ ناوی حكومه‌تی ئیسـرائیل گوتی، باشه‌ توركیا هه‌ستی به‌ چی ده‌كرد ئه‌گه‌ر كاتی خۆی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانمان بانـگـێش بكردایه‌ بۆ ئیسرائیل.

ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی ئیسرائیل له‌ به‌یانـنامه‌یه‌كه‌دا ناهه‌مواری خۆی ده‌ربڕیوه‌، وه‌ ئـێمه‌ش ناڕه‌حه‌تی و ناڕه‌زایی خۆمان به‌ ئۆرشه‌لیم گه‌یاند.

دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌سـتیـنـیـيه‌كاندا له‌ مانـگی كانوونی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هـێـنا، توركیا گوتی ، ئاواته‌خوازه‌ بـبـێت به‌ ناوبژیوان له‌ نێوان ئیسرائیل وحه‌ماس، ئه‌و حه‌ماسه‌ی كه‌ بانـگه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كات.

XS
SM
MD
LG