Accessibility links

ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ له‌و ڕاپۆرته‌ی ن. ی ده‌گرێت که‌ بانگه‌شه‌ی داخستنی زیندانخانه‌ی گوانتانامۆ ده‌کات


کۆشکی سپی ڕه‌خنه‌ له‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێت که‌ بانگه‌شه‌ی داخستنی زیندانخانه‌ی ئه‌مریکی له گوانتانامۆ به‌ی له وڵاتی کوبا ده‌کات.

قسه‌که‌ری کۆشکی سپی سکات مه‌کڵه‌یڵان ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ گوتی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یان ئاماده‌ کردووه‌ باوه‌ڕو متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیان بێ نرخ کردووه‌ به‌وه‌ی ده‌ڵێن ئه‌و تاوانبارکردنانه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌ندکراوه‌کانه‌ بێ ووردبونه‌وه‌ له‌ ڕاستیه‌کان.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ن. ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا حکومه‌تی ئه‌مریکی پێشێلکاری مافی به‌ندکراو‌ه‌کان ده‌کات به‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی کردنی سه‌ربه‌خۆی ڕه‌وایان بۆ دابین ناکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێشنیار ده‌کات، ئه‌مریکا ئه‌و به‌ندکراوانه‌ دادگایی بکات یاخود ئازادیان بکات.

په‌رله‌مانی ئه‌وروپیش بڕیارێکی تری هاوشێوه‌یدا و داوای داخستنی ئه‌و زیندانخانه‌یان کردووه‌، ئه‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاره‌که‌ی ن. ی هه‌بێت.

جێی باسه‌، پێنج لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م ڕاپۆرته‌یان بۆ کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ن. ی نوسیوه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ندکراوان، پارێزه‌ره‌كانیان، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنیه‌کانی ئه‌مریکاشیان ئاشکرا کردووه‌.

XS
SM
MD
LG