Accessibility links

عێراق ئه‌و پێشێلکارییانه‌ مه‌حکوم ده‌کات که‌ له دژی زیندانیه‌کانی ئه‌نجام دراون


حکومه‌تی عێراقی توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی کراونه‌ته‌ سه‌ر به‌ندکراوه‌ عێراقیه‌کانی زیندانخانه‌ی ئه‌بو غرێب له لایه‌ن سه‌ربازه‌ ئه‌مریکیه‌کان له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا. ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری دوا به‌ دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نوێی ئه‌م پێشێلکارییانه‌ له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنێکی ئوستورالی له‌م هه‌فته‌یه‌دا هات.

هه‌روه‌ها وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی زوهه‌یر ئه‌لچه‌له‌بیی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رسی ڕاگه‌یاند که‌وا ده‌بوایه‌ هێزی ئه‌مریکی ئه‌و به‌ندکرانه‌ی ته‌سلیمی حکومه‌تی عێراقی بکردایه‌.

عێراقیه‌کان توڕه‌بوونی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنانه‌ ده‌ربڕیوه. هه‌ندێک له‌و وێنانه‌‌‌ به‌ندکراوی بێ جلوبه‌رگ، به‌ندکراوی هه‌ڵواسراو به‌ نیشانه‌ی سوری وه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌سه‌ر له‌شیان نیشانداوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی دوایی توندوتیژی زیاتر به‌رپا بکات. هه‌روه‌ها باسیان له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ کرد که‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندانیه‌کانی ئه‌بو غرێب ئه‌نجام دراون و ده‌ڵێن زیاتر له 25 سه‌ربازی ئه‌مریکی ده‌ستگیرکراون و سزا دراون.

XS
SM
MD
LG