وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک کردووه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که بوونی تیمی مردن بۆ کوشتنی عه‌ره‌به سونه‌کان له نێو هێزی پۆلیس‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نن.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵا به ناوی ژه‌نه‌ڕاڵ حوسه‌ین که‌مال گوتویه‌تی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه دوا به دوای ده‌ستگیرکردنی 22 که‌س له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌سه‌وه که جلوبه‌رگی پۆلیسیان له‌به‌ردا بووه و هه‌وڵی کوشتنی پیاوێکی سونیان داوه.
ژه‌نه‌ڕاڵێکی ئه‌مریکی، جۆزێف پیته‌رسن، به ڕۆژنامه‌ی شیکاغۆ تربیون ی ڕۆژانه‌ی ئه‌مریکی گوتووه ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌سه مانگی ڕابردوو له خاڵێکی پشکنینی عێراقی له باکوری عێراق ڕاگیراون.
سونیه‌کان زۆر جار ڕه‌خنه له کاری دڕندانه‌ی هێزی عێراقی ده‌گرن که زۆربه‌یان موسوڵمانی شیعه‌ن.
هاوکات، یاخیبوای عێراقی له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ک هێرش له به‌غدا و باکوری عێراق، به لایه‌نی که‌مه‌وه نۆ که‌سیانن کوشتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، مه‌لای رادیکاڵی شیعه‌کانیش موقته‌دا ئه‌لسه‌در گه‌یشتۆته ئوردون به مه‌به‌ستی ووتوێژکردن له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا و چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی دیکه‌ی عێراقی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.