Accessibility links

له ئاکامی زنیجیره‌یه‌ک هێرشتی خۆکوژی له عێراق 11 که‌س ده‌کوژرێن


به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ یانزده‌ عێراقی بوونه‌ قوربانی زنجیره‌یه‌ک هێرش که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا ڕوویداوه‌.

سیان له‌و قوربانیانه‌ منداڵ بوون و کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی ده‌ڵێت ئه‌و منداڵانه‌ به‌ره‌و‌ خوێندنگا به‌ڕێ ده‌که‌وتن کاتێکدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ نزیک فرۆشگایه‌کی کامێرا له گه‌ڕه‌کێکی ناوه‌ندی به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستدا.

هه‌ر له پایته‌ختی عێراق، سێ ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراوی دیکه‌ی ته‌قیه‌وه‌ و له ئاکامدا چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیس و دوو که‌سی سیڤیڵ کوژران.

له باشوری به‌غداش، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس و شۆفێره‌که‌یانن کوشتووه‌.

هه‌روه‌ها له خۆرئاوای به‌غدا، پۆلیس ته‌رمی چوار پیاوی دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ته‌قه‌ له سه‌رییان کراوه‌. پۆلیس گوتویه‌تی قوربانیه‌کان ده‌ست به‌ستراو بوون و نیشانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانیان پێوه‌ دیاربووه‌.

له‌شکری ئه‌مریکیش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا سه‌ربازه‌کانیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌دا چوار گومانلێکراوی تیرۆرستیان له باشوری به‌غدا کوشتووه. هه‌روه‌ها گوتوشیانه‌ گومانلێکراوی پێنجه‌م پاش برینداربوونی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

XS
SM
MD
LG