وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و ڕاپۆرتانه ڕه‌تده‌كاته‌وه گوایه وتووێژی نـهـێـنی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ چۆنێـتی تێـكدانی ڕه‌وشی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێـبه‌رایه‌تی حه‌ماس.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شان مه‌كۆرمه‌ك ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هیچ پـیلانێـك بۆ لابردنی حه‌ماس نیه و ده‌ڵێت ئه‌و گفتوگۆیه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌یكات هه‌ر وه‌ك ئه‌و گفتوگۆیانه‌یه كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كرێت.
مه‌كۆرمه‌ك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت، له‌سه‌ر حه‌ماس خۆی وه‌ستاوه، كه ئایه داخوازیـیه نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات به‌وه‌ی توند و تیژی ڕابـگرێت و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت و پابه‌ندی ڕێكـكه‌وتنـنامه‌كانی نێوان ئیسرائیل وفه‌له‌ســتـیـنیـیه‌كان بێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت ئه‌مریكا وئیسرائیل به نیازن حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس توشی كـێـشه‌ی نه‌بوونی پاره‌ی بكه‌ن تاكو ئه‌و كاته‌ی پـێـویست ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارێـتی فه‌له‌سـتینی بانـگه‌شه‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنـێـكی نوێ بكاته‌وه.
حه‌ماس ئه‌و ده‌سـت‌تـێوه‌ردانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت پـێویسـته ئه‌مریكا ڕێز له پـرۆسه‌ی دیموكراسی فه‌له‌سـتـینیه‌كان بگرێت.