ڕووسیا وفه‌ره‌نسا داوا له ئێران ده‌كه‌ن هه‌موو چالاكیـیه‌كانی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم
ڕابگرێت.
هه‌ردوو وڵات ڕۆژی سـێـشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان بڵاو كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، دۆمنیك دی ڤـلپـین سه‌ردانی مۆسكۆی كرد.
كاربه‌ده‌سـتـێـكی باڵای وزه‌ی ناوه‌كی ئێران، له تاران به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌و پـرۆسه‌ی پـیـتاندنی یۆرانیۆمه له ده‌زگای ناوه‌كی نه‌ته‌ز ڕۆژی دووشـه‌ممه ده‌سـتیـپـێـكردۆته‌وه.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستـپـێـكردنه‌وه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی كرد پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌م مانـگه‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان.
پـێـشـتریش دیبلۆماتان له بنكه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له ڤـیــیه‌نا گوتویانه، كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایه گازی یۆرانیۆمیان كردۆته ناو ئامێره‌كانی سه‌نته‌رفیوج به‌مه‌به‌ستی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
بڕیاره پـشـكێنه‌ره‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی ئه‌م ده‌زگایه بكه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نـگاندنی چالاكیـیه‌كانی.
له لایه‌كی دیكه‌وه چین كه ئه‌ندامـێـكی تری هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، داوای به‌رده‌وام بوونی هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
سكرتـێری نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانیش كۆفی ئه‌نان، ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆشـكی سـپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش كۆبوه‌وه و هیوای خواست كه‌وا هیچ هه‌نگاوێـك بۆ زیاتر تـێـكچونی بارودۆخه‌كه نه‌درێت.