Accessibility links

په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی ده‌سـه‌ڵاته‌كانی مه‌حمود عه‌باس زیاد ده‌كات


په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی ده‌سـه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باسی زیادكرد پـێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌كاره‌كانی بهـێنێت و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بگاته‌ ده‌سه‌ڵات.

ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌ ڕێـكخراوی فه‌تح، پارته‌كه‌ی مه‌حمود عه‌باس، به‌ سه‌ریا زاڵه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گۆڕانكاریـیه‌كی تـێپه‌ڕ كرد كه‌ ڕێـگه‌ ده‌دات به‌ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی دادوه‌ر بۆ دادگا ده‌ستنـیشـان بكات كه‌ ده‌توانـێت ئه‌و یاسـایانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌رانه‌وه‌ ده‌رده‌چـێت هه‌ڵـیبوه‌شـێنێته‌وه‌.

به‌ڵام ڕێبه‌رانی حه‌ماس كاره‌كه‌یان به‌ ناشه‌رعی له‌ قه‌ڵه‌مدا و په‌یمانیان داوه‌ ئاڵوگۆڕی تیادا بكه‌نه‌وه‌‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ كه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بن له‌ په‌رله‌ماندا.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژانی حه‌ماس ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیریان ده‌ستـنیشـان كردووه‌، ئه‌ویش كه‌ یه‌كـێـكه‌ له‌ خۆیان. پـێـشتر، حه‌ماس گوتبوی یه‌كـێـكی بێ‌لایه‌نیان پێ باشه‌ بۆ ئه‌و پـۆسـته‌.

بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ڵێت ئومێد ده‌خوازین ڕێـكخراوی فه‌تحیش به‌شداری حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی بكات، به‌ڵام فه‌تح ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG