Accessibility links

سه‌دام جارێكی تر هاوار به‌ ناو دادگادا ده‌كات و دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دوا ده‌خرێت


دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین و ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له به‌غدا ده‌ستی پێكرده‌وه.

سه‌دام له دانیشتنی پێشووی دادگا ئاماده‌ نه‌بوو، بۆ ئه‌مڕۆش گوتویه‌تی به‌ زۆر براوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دادگا ببێت.

سه‌دام رۆبێكی درێژی له‌به‌ردا بووه‌ له جیاتی چاكه‌ت و پانتۆڵی فه‌رمی و گوتویه‌تی دادگایی كردنه‌كه‌ وه‌ك گه‌مه‌ وایه‌ و سوكایه‌تی به‌ دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌حیم كردووه‌.

هه‌روه‌ها هاواری كردووه و گوتویه‌تی " سیخوڕان بڕوخێن، بوش بڕوخێت، بژی وڵاتی ئیسلامی".

هه‌موو تاوانباران و پارێزه‌ره‌كانیان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ێ پێشووی دادگا نه‌بوون كه له 11 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا به‌ڕێوه‌ چوو و پارێزه‌ره‌كانیش به‌رده‌وام بوون له به‌شداری نه‌كردن.

تاوانباران ده‌ڵێن دادوه‌ر ره‌ئوف عه‌بدول ره‌‌حمان یه‌ك لایه‌نانه‌ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و ده‌بێت لا ببرێت.

بڕیاربوو‌ دوو یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌دام له دژی شاهیدی بده‌ن، به‌ڵام كاتێك كه ئه‌حمه‌د خوده‌یه‌ر كه ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی سه‌دامی به‌ڕێوه‌ ده‌برد له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ئه‌لعوبه‌یدی سه‌رۆكی پێشووی موخابه‌راتی عێراقی بانگ كران، گوتیان به‌ زۆر هێنراون و هیچیان نیه‌ بیڵێن.

دادگاكه‌ بۆ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ دواخرا و داوا له هه‌‌موان كرا ئاماده ‌ببنه‌وه‌.

هاوكات، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ده‌ره‌وه‌ی بانكێكی به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ بووه‌ هۆی كوشتنی به ‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ حه‌وت كه‌س. وه‌زیرێكی پێشووی عێراقیش به ناوی ئه‌یهام ئه‌لسامه‌رائی له هێرشێك ڕزگاری بووه‌ كه‌ له پایته‌خت كراوه‌ته‌ سه‌ری و له نزیك كاروانه‌كه‌ی ئۆتۆمبیلێك ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG