Accessibility links

بلێر په‌یمان ده‌دات لێـكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له سوكایه‌تی كردن به عێراقـیـیه‌كان ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیری بریتانی تۆنی بلێر ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستان خه‌ریـكی لێـكۆڵینه‌وه‌ن له‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌ربازه‌ بریتانیـیه‌كان سوكایه‌تیـیان به‌ هاوڵاتیـیه‌ عێراقیـیه‌كان كردووه‌.

به‌ڕێز بلێر ده‌ڵێت هه‌ر هه‌واڵـێـكی له‌و جۆره‌ زۆر به‌ گرنـگی وه‌ری ده‌گرێت. به‌ڕێز بلێر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی گوت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن ڤیدیۆیه‌كی په‌خش كرد تیایدا سه‌ربازه‌ بریتانیـیه‌كانی پـیشـان ده‌دا له‌ گه‌نجه‌ عیراقیـیه‌كان ده‌ده‌ن.

ڤیدیۆكه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی News of the World ی بریتانی وێنه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت فلیمه‌كه‌ له‌ ساڵی 2004 له‌ باشوری عێراق گیراوه‌.

به‌ڕێز بـلێر گوتیشی، زۆربه‌ی سه‌ربازه‌ بریتانیـیه‌كان له‌ عێراق وشوێنه‌كانی دیكه‌دا به‌ درووستی ڕه‌فـتار ده‌كه‌ن وكاری مه‌زنیشـیان ئه‌نجام داوه‌.

XS
SM
MD
LG