Accessibility links

بۆچوونی ناوه‌نده سـیاسـیـیه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌لجه‌عفه‌ری


هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر له‌ لایه‌ن لیستی هاوبه‌ندی یه‌كـگرتووی عێراقیـیه‌وه‌، مه‌ترسی له‌ ناوه‌نده‌ سـیاسـیه‌كانی كوردستان دروسـتكردووه‌.

له‌ گفتوگۆی هاوكارمان ئه‌حمه‌د به‌رزانی له‌گه‌ڵ دكتۆر خالید ساڵح، ڕاوێژكاری حـكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر خالید جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت حـكومه‌تی عێراقی فیدرالیزم بكاته‌ سـیاسه‌تی سه‌ره‌كی خۆی و ڕێزێـكی ته‌واوه‌تی له‌ ده‌سـتوری عێراقی بـگرێت وه‌ به‌تایبه‌ت خاڵی سـه‌ره‌كی به‌ نیسـبه‌ت لیسـتی هاوپه‌یمانی كوردسـتانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و جێـبه‌جێـكردنی تاساڵی 2007 .

هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره،‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سـیاسی یه‌كـێـتی نیشـتمانی كوردستان له‌ میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ په‌یامنـێـرمان له‌ شـاری هه‌ولێر، عومه‌ر فه‌رهادی، گوتی، به‌ڕێز دكتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفری كه‌سـێـكی نه‌ناسراو نیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ناوی دكتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفری له‌ شـته‌ چاكه‌كاندا نایه‌ت. وه‌ له‌درێژه‌ی گوته‌كه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت به‌وه‌ی كه‌ ماده‌ی 58 ی له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتی عێراقی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و كێـشـه‌ی بۆ ناوچه‌ ته‌عریبكراوه‌كان دروستكردووه‌ و هه‌روه‌ها له‌ موسڵیش نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری كێشـه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی بكات و نه‌یتوانیوه‌ نه‌بونی ئاو له‌ ناوه‌ڕاست و باشور چاره‌سه‌ر بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌ شاری سلـێـمانی له‌تیف نێروه‌یی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسی پـێـشـوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ڕێز به‌رزان شێخ عوسمان سازكردووه.‌

به‌ڕێز به‌رزان ده‌ڵێت، به‌ڕێز ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری له‌ ماوه‌ی ڕابوردوودا پـۆسـته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كه‌ی خۆی و لایه‌نـگرانی خۆی و ته‌یاری سه‌در به‌كار‌هێناوه‌.

ده‌توانن گوێـبـیستی گفتوگۆكان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG