Accessibility links

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئـێران له هه‌ڕه‌شـه‌كانی سـه‌رۆكه‌كه‌یان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه


ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئـێران له‌ هه‌ڕه‌شـه‌كانی سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌م كرده‌وه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حامد ڕه‌زا ئاسفی له‌ دواهه‌مین ڕاگه‌یاندنیدا دوای ڕۆژێـك له‌ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئـێرانی كه‌ گوتوبوی، ئه‌گه‌ر فـشـاری نێوده‌وڵه‌تی زیاد بـێـت له‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆتایی هـێـنان به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی له‌ په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كـشـێـته‌وه‌. به‌ڕێز ئاسفی له‌ كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فـتـانه‌ییدا ڕایـگه‌یاند، ئێران هـێـشتا پابه‌ندی به‌نده‌كانی په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاران له‌سه‌ری ڕازی نابێت په‌یماننامه‌كه‌ به‌كاربهـێنرێت بۆ مه‌به‌ستی سـیاسی. هه‌روه‌ها ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و ئه‌و‌روپـیـیه‌كانی هاندا كه‌ به‌رده‌وامبن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چـاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماتی بۆ كـێـشـه‌كه‌.

وڵاته‌ ڕۆژئاوایـیه‌كان به‌ ڕێـبه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروسـتـكردنی چه‌كی ناوه‌كی، هه‌رچی ئێرانیشه‌ نكۆڵی لێ ده‌كات.

بڕیار وایه‌ سه‌ره‌تای مانـگی ئاینده‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كـگرتووه‌كان به‌و سـكاڵانامه‌یه‌دا بچـێـته‌وه‌ كه‌ له‌ دژی ئێران به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی هه‌وڵه‌ ناوه‌كـیـیه‌كانی.

XS
SM
MD
LG