Accessibility links

سه‌رۆكی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات


سه‌رۆكی ئێران، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا به‌رده‌وام بـێت له‌ فشـار خـسـتنه‌ سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی كه‌ مشـتومڕی له‌ سه‌ره‌.

سه‌رۆكی ئـێرانی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ میانه‌ی گوتارێـك بۆ هه‌زاره‌ها له‌ لایه‌نـگرانی خۆی له‌ یادی سـاڵڕۆژی شۆڕشی ئیسـلامی ساڵی 1979 .

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی، ئـێران تا ئـێـستا له‌ چوارچـێوه‌ی په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كاری كردووه‌. به‌ڵام هۆشـداری دا ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا بـیه‌وێت په‌یمانـنامه‌كه‌ به‌كار بـهـێـنـێـت بۆ پـێـشـێـلكردنی مافی ئێران له‌ ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی.

پـێـشتر ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆكی پـێـشـووی ئێران، محه‌مه‌د خاته‌می هۆشـداری دا كه‌ نرخی جیهانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رزبونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كـگرتووه‌كان سزا به‌سه‌ر ئێراندا بـسـه‌پـێـنـێـت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی.

شـایه‌نی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ئاژانسی نـێـوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم پـێـشتر له‌م مانگه‌ ده‌نگی دا بۆ ڕه‌وانه‌كردنی تاران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تا ڕێی ئه‌گه‌ری سزادانی خۆشبكات.

XS
SM
MD
LG