ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکی فڕێندراو، جڵ کارۆڵ، بۆ جارێکی دیکه له وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی نوێ‌دا ده‌رکردووه و ده‌پاڕێته‌وه که داخوازی فڕێنه‌ره عێراقیه‌کان به زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت.
که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی کوێتی ئه‌م وێنه نوێیه‌ی کارۆڵی ته‌مه‌ن 28 ساڵی بڵاوکردۆته‌وه که له حه‌وتی مانگی یه‌کی ڕابردوو له عێراق فڕێندرا. کارۆڵ هۆشداری ئه‌وه ده‌دات که‌وا کاتی زۆر به ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
فڕێنه‌رانی کارۆڵ پێشتر داوای ئازادکردنی هه‌موو زیندانیه ئافره‌ته‌کانی له عێراق کردبوو