Accessibility links

نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له نایجیریا بڵاوبۆته‌وه‌


وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی نایجیریا ده‌ڵێت جۆری کوشنده‌ی H5N 1ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ‌ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ له چوار کێڵگه‌ی سێ ویلایه‌تی جیاوازدا بڵاوبۆته‌وه‌.

قسه‌که‌رێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی، تۆوپ ئاجاکایی، ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌کان جۆری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان له دوو کێڵگه‌ی ویلایه‌تی کانۆ و کێڵگه‌یه‌کی ویلایه‌تی پلاتیو دۆزیوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بێ له کێڵگه‌کانی کادونا که بۆ یه‌که‌م جار له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی تیادا ده‌رکه‌وت.

ده‌سه‌ڵاتداران له نایجیریا هه‌نگاوی ده‌ستبه‌جێ ده‌نێن بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ یاخود ئه‌ڤیان.

کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستیش له ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن دوو ژن له شارۆچکه‌‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌کارتا دووچاری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بوون.

له یۆنانیش، کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سێ مراوی مرداربوویان له نزیک شاری سالۆنیکای باکوری وڵات دۆزیوه‌ته‌وه‌ و بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی جۆری H5 ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون و تا ئێستا دڵنیا نین له‌وه‌ی که‌ ڤایرۆسه‌که‌ جۆری H5N1 یان نا.

جێی باسه‌، ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ یاخود ئه‌ڤیان تاوه‌کو ئێستا 88 که‌سی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، چین، و تورکیا کوشتووه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

XS
SM
MD
LG