سه‌رۆک بوش وورده‌کاری له‌سه‌ر هه‌وڵێکی تیرۆرستان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێت باوه‌ڕم وایه نیشانه‌ی پیلانه‌که‌یان به‌رزترین باڵه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس بووه.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه له بنکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گاردی نیشتمانی له واشنتۆن ووتارێکی پێشکه‌ش کرد و تیایدا گوتی له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2001 دا، ئه‌لقاعیده به نیاز بوون له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سیڤیڵی هێرش بکه‌نه سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی بازرگانی له لۆس ئه‌نجلۆس که به‌رزترین بینایه له که‌ناری خۆرئاوای وڵات. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ده‌ڵێت ئه‌ندامانی گروپی تیرۆرستی ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری ئاسیا ، جه‌ماعه ئه‌لئیسلامیه، ده‌ستیان له‌و پیلانه‌دا هه‌بووه و له نێویاندا ڕێبه‌ره‌که‌یان هه‌مبه‌لی.
سه‌رۆک بوش ده‌ستخۆشی له هه‌موو هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کان کرد که وڵاتانی دیکه ئه‌نجامیان دا بۆ ڕێگه گرتن له جێبه‌جێکردنی ئه‌و پیلانه و دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی به‌شداربوو له‌و پلانه‌دا.
سه‌رۆک بوش ئه‌م پیلانه‌ی وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که به‌هۆی شه‌ڕی جیهانی دژه تیرۆره وه ئاڕاسته‌ی کراوه و گوایا ئه‌م شه‌ڕه ئه‌مریکای له وڵاتانی دیکه دوورخستۆ‌ته‌وه.
سه‌رۆک بوش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی هاوکاری جیهانی له شه‌ڕی دژه تیرۆردا گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست و ئه‌و وڵاتانه‌ش که جاران ئه‌م مه‌ترسییه‌یان فه‌رامۆش کردبوو وه‌ک پاکستان و عه‌ره‌بستانی سعودیه، ئێستا ئه‌وانیش له هه‌مان شه‌ڕدا به‌شدارن.