ئه‌ندامانی كۆنـگرسی ئه‌مریكی سه‌یری ئه‌و كـێـشانه ده‌كه‌ن كه ڕوبه‌ڕوی به‌رنامه‌كانی
بنیادنانه‌وه له عیراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بووه و ده‌گه‌ڕێن به دوای چاره‌سه‌ریـیه‌كان.
كاربه‌ده‌سـتـێـك له نوسـیـنگه‌ی لـێپـرسـینه‌وه‌ی حكومی ده‌ڵێت، نه‌بوونی ئاسایش له عیراق هۆی سه‌ره‌كیـیه له به‌ره‌و پـێـشنه‌چوونی كاره‌كانی بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه.
به‌ڵام جۆزێف كریستۆف، به‌ڕێوبه‌ری ئابوری و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له نوسـینگه‌ی دارایی گـشتی (GAO)، به كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پـیرانی گوت، ئه‌مه تاكه كـێـشه نیه له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی بنیادنانه‌وه.
كـێـشه‌ی دیكه‌ش هه‌یه وه‌كو چۆنـێتی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان له نێوان ئاژانسه بازرگانـیـیه ئه‌مریكیـیه‌كان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و به‌ڵـێنده‌ره عیراقـیـیه‌كان.
هه‌روه‌ها بڕینی 5.8 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه‌كانی ئاسایش له 18.4 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی كه كۆنـگرێس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیبوو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق. ئه‌مه‌ش واشنتۆنی ناچار كرد واز له هه‌ندێ پـڕۆژه بـهـێنـێت كه ته‌رخان كرابوون بۆ چاكـكردنی تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با.
جۆزێف كریستۆف له درێژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت، حكومه‌تی عیراقی له توانایدا نیه
كاره‌كانی ئاوه‌دانـكردنه‌وه ئه‌نجام بدات به هۆی كه‌می وزه ( كاره‌با، سووته‌مه‌نی) و نه‌بوونی كارمه‌ندی شاره‌زا و كه‌می ئامێر و كه‌ل‌وپه‌ل. له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ساڵی 2005 ، 52 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا بۆ پـڕۆژه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێن یان به ئاستـێـكی نزم ده‌كرێن به هۆی ئه‌و كێشانه‌وه. له كه‌رتی كاره‌با، هه‌ندێ وێـستگه‌ی كاره‌با به سووته‌مه‌نیـیه‌كی ئاستی نزم تۆرباینه‌كان ده‌خرێته گڕ كه له بنه‌ڕه‌تدا دروستكراوه به گازی سروشتی كار بكات. به‌رپـرسه عیراقـیـیـه‌كان پـێـیان ڕاگه‌یاندین، مه‌شقی ته‌واویان پـێ نه‌كراوه بۆ به‌گڕخستن وپاراستنی وێـستگه‌كه.
سـتیوارت بۆون، پـشـكنه‌ری گشتی تایبه‌ت به بنیادنانه‌وه‌ی عیراق، ده‌ڵێت هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیـش ڕێگرێـكی دیكه‌یه.
بۆون ده‌ڵێت ئێمه له دژی دوو جۆر له یاخیبوو ده‌جه‌نگـێین، یه‌كه‌میان به ئاشكرا له ژێرخانی بنیادنانه‌وه ده‌دات و دووه‌میان نادیاره و به‌ره‌و ڕوومان بۆته‌وه ئه‌ویش گه‌نده‌ڵـیـیه.
سـتیوارت بۆون به‌ره‌و عیراق ده‌چـێت به مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عیراقی له هه‌فته‌ی ئاینده تا جه‌خت بكاته سه‌ر گرنگی جه‌نگ له دژی گه‌نده‌ڵی.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات عیراق پـێویستی به 56 بلیۆن دۆلار هه‌بـێت بۆ بنیادنانه‌وه.
به‌ڵام جۆزێف كریستۆفی GAO ده‌ڵێت ئه‌و ژماره‌یه له‌وانه‌یه زۆر كه‌متر بێت له‌وه‌ی پـێویسـته.
به هه‌ر حاڵ، له 13 بلیۆن دۆلاره‌كه‌ی كه وڵاته به‌خـشـێنه‌ره‌كان په‌یمانیان داوه بیده‌ن ته‌نها 3.2 بلیۆن دۆلاری دراوه، ئه‌م ڕاسـتیه زۆر له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی خۆشحاڵ ناكات، له‌وانه چه‌ك هیگڵ له پارتی كۆماری له ویلایه‌تی نبراسكا كه ده‌ڵێت،" هاوڵاتی ئه‌مریكی باجده‌ر باره قورسه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان".
به هۆی ئه‌و كـێشه ترسناكانه‌ی كه به‌ره‌نگاری بنیادنانه‌وه ده‌بێته‌وه، حكومه‌تی ئه‌مریكی بڕیاری داوه پڕۆژه گه‌وره‌كانی بنیادنانه‌وه به‌لادا بنێت.
جێمس جفری ڕاوێژكاری گه‌وره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش بۆ ساڵی ئاینده داوای بوجه‌ی 771 ملیۆن دۆلاری كردووه بۆ پشتیوانی كردنی دیموكراتی و ئابوریـیه‌كی ساغ له عیراق.
سه‌رۆكی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر به كۆنگرێس، ڕیچارد لوگه‌ر ده‌ڵێت، ده‌بێت چاودێریـیه‌كی چالاكتر هه‌بێت بۆ یارمه‌تیـیه ئه‌مریكیـیه‌كانی ده‌چێت بۆ بنیادنانه‌وه‌ی عیراق.