Accessibility links

ڕێبه‌ری حه‌ماس هه‌ڕه‌شه‌ له عه‌باس ده‌که‌ن کاربه‌ده‌ستی نوێ ده‌ست نیشان نه‌کات


گروپی چه‌کداری حه‌ماس هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کردووه‌ که‌وا هیچ گۆڕانکارییه‌ک له حکومه‌تی فه‌له‌ستینیدا ئه‌نجام نه‌دات تاوه‌کو حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشان نه‌دات.

دوا به‌ دوای ووتوێژه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی حه‌ماس له قاهیرهه، سیاسه‌تمه‌دار خالد مه‌شعه‌ل گوتویه‌تی گروپه‌که‌ێ به‌ هیچ جۆره‌ بڕیارێکی به‌ڕێز عه‌باس ڕازی نابێت. هه‌روه‌ها گوتیشی حه‌ماس توندوتیژی له دژی ئیسرائیل ڕاناگرێت.

ڕۆژنامه‌ فه‌له‌ستینیه‌کان پتر بوونی ناکۆکی له نێو گروپی حه‌ماس خۆیدا ڕاده‌گه‌یه‌نن پاش ئه‌وه‌ی توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یه‌کدا سه‌رکه‌وتن له‌ به‌رامبه‌ر پارتی فه‌تح ی به‌ڕێز عه‌باس به‌ ده‌ست بهێنن.

به‌ڕێز عه‌باسیش گوتویه‌تی ئه‌و داوا له حه‌ماس ده‌کات حکومه‌تێکی نوی پێک بهێنێت. حه‌ماس ده‌یه‌وێت فه‌تح به‌شداری حکومه‌ت بکات، به‌ڵام فه‌تح ڕازی نیه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلیش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتویه‌تی حکومه‌تێک حه‌ماس ڕێبه‌رایه‌تی بکات به‌ ده‌وڵه‌تێکی تیرۆرستانه‌ ته‌ماشای لێوه‌ ده‌کرێت و له‌وانه‌شه‌ سزای ئابوری بخرێته‌ سه‌ر. تزیپی لیڤینی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی پاش ووتوێژکردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆنده‌لیزا رایس له واشنتۆنی پایته‌خت ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا.

XS
SM
MD
LG