له هێرشـێـكی ئاسـمانی ئیسرائیلی‌دا بۆ سه‌ر شاری غه‌زه دوو چه‌كداری فه‌له‌سـتـیـنی
ده‌كوژرێن.
هێرشه‌كه‌ی سێشه‌ممه، دواهه‌مینه له نێوان ئه‌و زنجیره هێرشانه‌ی ئیسرائیل له غه‌زه ده‌یكاته سه‌ر ئه‌و چه‌كداره فه‌لـه‌سـتـینـیـانه‌ی كه پـێـده‌چـێـت ده‌ستیان هه‌بووبێت له هێرشه موشه‌كـیـیه‌كانی ده‌كرایه سه‌ر ئیسرائیل. به كوژرانی ئه‌م دوو ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قسا، ژماره‌ی چه‌كداره كوژراوه‌كان به هێرشه‌كانی ئاسـمانی ئیسرائیل له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌گاته 9 كه‌س.
پـێـشتر سـێشه‌ممه، له ئه‌نجامی پـێـكادانـێـكدا له شاری نابلس له كه‌ناری ڕۆژئاوا چه‌كدارێـكی فه‌له‌سـتـیـنی كوژرا و دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی بریندار بوون. گه‌واهیده‌ره فه‌لـه‌سـتـیـنـیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ڕێبه‌رێـكی ناوچه‌یـیه له ناو كۆمه‌ڵی جیهادی ئیسلامی.
ئه‌م توند‌وتیژیه له كاتـێـكدا دێت كه ڕێـبه‌رانی حه‌ماس له قاهیره وتووێژ ده‌كه‌ن بۆ پـێـكـهێـنانی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتـیـن.