به هه‌زاره‌ها که‌س له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا شان به شانی چوار سه‌رۆکی ئه‌مریکی ئاماده‌ی پرسه‌ی خانم کۆرێتا سکۆت کینگ ،بزاڤکاری مافه‌کانی مرۆڤ، بوون.
خانم کینگ هاوسه‌ری ڕێبه‌ری بزاڤکارانی مافه‌کانی سیڤیڵی مارتن لوته‌ر کینگ بوو. خانم کینگ هه‌ر له پاش کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی له ساڵی 1968 دا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ڕێبازی مارتن لوته‌ر کینگ. خانم کینگ هه‌فته‌ی ڕابردوو و له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا دوای تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رۆک بوش گوتی خانم کینگ ته‌نها ئه‌زمون و خه‌باتی هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌پاراستووه، به‌ڵکو ئه‌زمون و خه‌باتی خۆیشی دامه‌زراند.
سه‌رۆکه‌کانی پێشووی ئه‌مریکا وه‌ک بیڵ کلنتۆن، جیمی کارته‌ر و جۆرج بوشی باوک ئاماده‌ی مه‌راسیمی پرسه‌ی خانم کینگ بوون که له ئه‌تڵه‌نتای ویلایه‌تی جۆرجیا به‌ڕێوه چوو. مه‌راسیمه‌که‌ش له‌و که‌نیسه‌یه‌دا سازکرا که بچوکترین کچی خانم کینگ، به‌رنیس،
باوه‌ڕده‌کرێت، به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 هه‌زار که‌س ئاماده‌ی ئه‌م پرسه‌یه ببێت.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، سه‌رۆک بوش فه‌رمانیدا به نزمکردنه‌وه‌ی ئاڵای ئه‌مریکا بۆ نیوه له سه‌ر هه‌موو بینا و باڵه‌خانه حکومییه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵات، ئه‌مه‌ش وه‌ک نیشاندانی ڕێز بۆ گیانی پاکی خانم کینگ..