ئێران به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی داوای له ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه، تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی مانگی فێبریوه‌ری کۆتایی به پشکنینه له ناکاوه‌کانیان بهێنن.
ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی گوتویه‌تی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م داوایه‌ی پێشکه‌ش کردووه، ڕۆژێک پاش ده‌نگدانی ئاژانسه‌که له‌سه‌ر ناردنی مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی.
دوا به دوای ئه‌و ده‌نگدانه، ئێران به‌ڵێنی دا به قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌نجامدانی پشکنینی له ناکاو و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کارکردنی بۆ به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی ناوه‌کی ئاست به‌رز.
هاوکات، کۆشکی سپی ڕه‌خنه‌ی له‌و هه‌ڵوێسته گرت و به هه‌ڕه‌شه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامی ئێرانی وه‌سف کرد.
به‌ڵام سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت هێشتا کات بۆ ئه‌نجامدانی ووت‌وێژی دیپلۆماتیانه ماوه چونکه ڕاپۆرتی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی تاوه‌کو کۆتایی مانگی فێبریوه‌ری پێیان ناگات.
خۆرئاواییه‌کان ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی دروست ده‌کات، ئێرانیش ئه‌م تاوانانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.