له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشــنـتـۆنی ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكه‌وتی 3 شوباتی 2006 گفتوگۆیه‌كی
تێروته‌سه‌ل كرا سه‌باره‌ت به چۆنـێـتی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هه‌رێمی كوردستانی عیراق و كاریگه‌ریـیه‌تی له سه‌ر باری ڕه‌وانی خه‌ڵـك و باری ئابوری و هه‌روه‌ها باس له ڕێـنمایـیه‌كان كرا بۆ خۆپاراستن و ڕێـگاگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه.
هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له به‌رنامه‌كه‌دا میواندارێـتی ئه‌م به‌ڕێـزانه‌ی كردووه:
دكـتـۆر محه‌مه‌د خۆشناو، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان- ئیداره‌ی سـلێـمانی.
دكـتـۆر چالاك سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی له ویلایه‌تی میرلاند.
دكـتـۆر به‌ختیار كه‌ریم، لێـكۆڵه‌ره‌وه‌ی زانستی له زانكۆی جانس هاپكنس Johns_Hopkins_University
ده‌توانن گوێ له ده‌قی گفتوگۆكه بگرن له ڕێـگه‌ی كلیكی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.