سه‌رۆكی ئێرانی، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوای كرد ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی پـشـكێنه‌ره
نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌كان بۆ داموده‌زگاكا ناوه‌كیـیـه‌كانی ئێران كۆتایی پـێـبـێـت.
ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه كرد دوای چه‌ند كاتژمێرێـك له ده‌نـگدانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم كه پـێـك هاتووه له نوێـنه‌رانی 35 وڵات. 27 وڵاتیان پشتیوانیـیان له بڕیاری ڕه‌وانه‌كردنی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد، و 3 وڵاتیشیان له دژی ده‌نگیان دا و 5 دیكه‌شیان بێ ده‌نـگ بوون.
سه‌رۆكی ئێرانی داوای كرد ئه‌و هاوكاریه ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كه له‌گه‌ڵ IAEA ده‌كرا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بوه‌سـتێنرێت. هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا به ئه‌ندازیاره ئێرانـیـیه‌كان ئاماده‌بن بۆ به‌رهه‌مهـێنانی یۆرانیۆمی پـیـتـێـنراوی ته‌واو.
ئێران ده‌ڵێت پـیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاسـتـێـكی نزم ده‌كات بۆ دروستكردنی وزه‌ی كاره‌با، به‌ڵام ئه‌وروپـیـیه‌كان و وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن تاران ده‌یه‌وێت یۆرانیۆم تا ئاستـێـكی زۆر به‌رز بـپـیـتـێـنـێـت به مه‌به‌ستی دروستـكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی. ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ ئامانجی ئاشـتیخوازانه‌یه.
دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ده‌نگدانه‌كه، كاربه‌ده‌ستی باڵای ئێرانی، جواد وه‌عیدی گوتی، ڕه‌نگه ئێران چـیـدیكه بیر له پـێـشـنیاره‌كه‌ی مۆسـكـۆ ده‌رباره‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران له ڕووسـیا، به‌ڵام ڕووسـیا ده‌ڵێت هـێشتا له‌سه‌ر پـێـشـنیاره‌كه‌ی خۆی ماوه.