یاسادانه‌رێـكی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكی گوتی، ناكرێت به‌كارهـێنانی هێزی سه‌ربازی
به‌لاوه بنرێت ئه‌گه‌ر ئێران ملكه‌چی هه‌وڵه دیبلۆماسـیـیه‌كان نه‌بێت بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه گومان لێـكراوه‌كه‌ی.
ڕۆژی شه‌ممه له گوتارێــك له كۆنگره‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له شاری میونخی ئه‌ڵمانیا سیناتۆر جۆن مه‌كه‌ین (John McCain) گوتی، تاكه شت خراپتر بێت له كاری سه‌ربازی ئه‌وه‌یه ئێران ببـێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی به گشتی بژارێـكی نه‌خواستراوه و دوا كاردانه‌وه‌ش ده‌بێت په‌نای بۆ به‌رین.
پـێشـتر وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دوناڵد ڕامسڤڵد، حكومه‌تی ئێرانی به پـشـتیوانێـكی سه‌ره‌كی تیرۆرزم ناوبرد و گوتی پـێـویسـته جیهان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ ڕێـگه‌گرتن له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كـێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئێران ده‌یه‌وێت به نـهێـنی چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات، هه‌رچی ئێرانیشه سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ ئامانجی مه‌ده‌نیـیه.