كۆمه‌ڵه عه‌ره‌بیـیه سوونیـیه‌كان له عیراق هێزه‌كانی ئاسایشی، به ڕێبه‌رێتی شیعه،
تاوانبار ده‌كه‌ن به كوشتنی 14 پـیاوی عه‌ره‌بی سوونه كه ته‌رمه‌كانیان دوێنێ هه‌ینی له به‌غدا دۆزراونه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌به سوونیـیه‌كان ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و 14 پـیاوه‌ی له مانگی ڕابووردوو له مزگه‌وتـێـكدا ده‌ستـگیركردووه.
لیوا حسێن عه‌لی كه‌مال له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقیـیه‌وه به ئه‌سوشیه‌تد پـرێسی گوتووه كه كاربه‌ده‌ستان له‌و ڕاپـۆرتانه ده‌كۆڵنه‌وه كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و پـیاوانه له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه ده‌سـتگیر كرابێتن.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه هه‌ڕه‌شه‌یه له ئاینده‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ربی سوونه و شیعه و كورد. سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م سێ كۆمه‌ڵه وتووێژ ده‌كه‌ن له سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تـێـكی یه‌كـگرتوو دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كی ساڵی ڕابوردوو.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خوازیاره كه دامه‌زراندنی حكومه‌تـێـكی یه‌كگرتوو یارمه‌تی كه‌مـبوونه‌وه‌ی یاخیـبوون له عیراق بدات.