Accessibility links

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی (IAEA) جارێـكی دیكه كۆده‌بـێـته‌وه بۆ وتوێژكردن له سه‌ر پـرسی ئێران


كاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم، ڕۆژی هه‌ینی جارێـكی دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌ سه‌ر ڕه‌وانه‌ كردنی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كـگرتووه‌كان بۆ ئه‌گه‌ری سزادانی.

ڕۆژی پێـنـج‌شه‌ممه‌ له‌ ڤییه‌نا سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی گوتی، به‌ره‌نگاریكردنی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئـێران به‌ قۆناغـێـكی ناله‌باردا ده‌ڕوات به‌ڵام دژوار نیه‌.

ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت، به‌ڵـگه‌نامه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئێران ئاماده‌ی كردووه‌ باس له‌ چۆنـێتی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌كات. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی وئه‌وروپی ئێرانیان به‌ هه‌وڵدان بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار كردووه‌.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم، كه‌ له‌ 35 وڵات پـێـكهاتووه‌، گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌ سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ئه‌وروپی له‌ مه‌ڕ ناردنی تاران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌گه‌ری سزا دان.

هه‌روه‌ها پـرۆژه‌كه‌ ده‌ڵێت، هه‌رچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ دژی ئێران دوا ده‌كه‌وێت بۆ دوای كۆبونه‌وه‌كانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ئادار ساز بكرێت، تا ڕووسیا وچین ڕازی بكه‌ن.

ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشتیـیه‌. هه‌ڕه‌شه‌شی كردووه‌ كه‌ ئاستی هاوكاریـیه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كـگرتووه‌كان دابه‌زێنێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت.

XS
SM
MD
LG