Accessibility links

سوریا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌


سوریا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی ته‌واو له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، فاروق ئه‌لشه‌رع، ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی باڵیۆزی خۆی بۆ به‌غدا ده‌نێرێت كاتێك كه حكومه‌تی نوێی داهاتووی عێراق پێك هێنرا. ئه‌و كاته‌ش، عێراق باڵیۆزی خۆی ده‌نێرێته‌ سوریا. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره‌، سوریا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دیاری بكات.

ئه‌لشه‌رع ده‌ڵێت سوریا خۆشحاڵه‌ به‌ په‌یوه‌ندی نزیكی نێوان هه‌ردوو وڵات و گوتیشی وڵاته‌كه‌ی پاپه‌نده‌ به پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و كۆتایی هێنان به‌ داگیركردنی ئه‌مریكی.

جێی باسه‌، دیمه‌شق بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه ‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیوه‌ كاتێك سوریا له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران- عێراق پشتیوانی له ئێران كرد. هه‌روه‌ها له كاتی جه‌نگی كه‌نداویشدا له دژی عێراق هه‌ڵوێستی وه‌رگرت.

XS
SM
MD
LG