وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، پـێـشــبینی ئه‌وه ده‌كات كه بڕیاری ناردنی ئێران بۆ به‌رده‌م
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێپه‌ڕ ببـێـت، كاتێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رێـتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی (IAEA) ڕۆژی پـێـنـج‌شه‌ممه له ڤیـیه‌نا كۆده‌بێـته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هه‌مـیـشـه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كه پـێشـتر له له‌نده‌ن ڕێكـكه‌وتبوون له سه‌ر ڕه‌وانه كردنی پـرسی ئێرانی ناوه‌كی بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن. ڕێـكیشكه‌وتن له سه‌ر دواخسـتنی هه‌رچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تا كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رێـتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی له 6 ی شوبات، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستـهـێنانی پشـتیوانی ڕووسیا و چین له سه‌ر بڕیاره‌كه. محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی، به‌ڕێوبه‌ری(IAEA) پـێـشبینی ده‌كات له‌و كاته ڕاپۆرتـێـك له سه‌ر ئێران پـێشكه‌ش بكرێت.
له چاوپـێـكه‌وتنه ڕۆژنامه‌گه‌ریـیه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، گوته بـێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شان مه‌كۆرمه‌ك، پـێـشبینی ئه‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه په‌یامـێـكی زۆر ڕوون بـێت بۆ ئێران.
په‌یامه‌كه‌ی كه زۆر به ڕوونی ده‌ینێرین بۆ ئێران ئه‌وه‌یه، هـێڵه سووره‌كانیان تـێـپه‌ڕ كردووه و ده‌بـێت بگه‌ڕێنه‌وه و پابه‌ندی په‌یماننامه‌ی ڕێـگه‌كرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ببن.
ئێران هه‌ر به‌رده‌وامه له به‌ره‌نـگاری فشاری كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستـپـێـكردنه‌وه‌ی چالاكیـیه ناوه‌كـیـیه‌كانی ده‌كات و ڕێگه به پشـكێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تـیـیه‌كان نادات بچنه ناو ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانیـیه‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرا.
شان مه‌كۆرمه‌ك ده‌ڵێت، پـرسیاره‌كان له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ڕۆژ به ڕۆژ زیاد ده‌كات و كه‌م ناكات، هۆشداریشی دا كه ئه‌م كارانه‌ی ڕژێمی ئێران وا ده‌كات كه گه‌له‌كه‌ی زیاتر دوور بخاته‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ئێران سووره له سه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتن له مافی په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كان. ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت بۆ به‌رهه‌م هـێنانی كاره‌بایه، نه‌ك بۆ چه‌ك دروستكردن.