Accessibility links

ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی كوشنده له باكوری قوبرس سـه‌ری هه‌ڵـداوه‌


كۆمسـیۆنی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ڤایرۆسی باڵنده‌ی جۆری H5N1 له‌ باكوری قوبرس ( به‌شی قوبرسی توركی) به‌دی كراوه‌.

كۆمسـیۆنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ڕایـگه‌یاندوه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ باڵنده‌یه‌كی مردوودا دۆزراوه‌ته‌وه‌، قوبرس(به‌شی یۆنانی) له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردوو ده‌ستیكردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی باڵنده‌ كێویـیه‌كان و خاوێنكردنی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌ له‌ باكوره‌وه‌ هاتوون پاش ڕاگه‌یاندنی بوونی ڤایرۆسی باڵنده‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حكومه‌تی هۆنگ‌كۆنگ ده‌ڵێت، باڵنده‌یه‌كی مردوی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی تاقـیگه‌كان ده‌ریخسـتووه‌ تووشی ڤایرۆسی باڵنده‌ی جۆری H5N1 بووه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وماسی گرتن و وه‌زاره‌تی پاراستنی سه‌رچاوه‌ سـروشـتـیـیه‌كان، گوتی دواترین حاڵه‌ت باڵنده‌یه‌كی قه‌له‌باچكه‌یه‌ك بووه‌ له‌ 26 ی ئه‌م مانـگه‌دا له‌ گوندێـكدا نزیك له‌ سـنووری چین دۆزرابۆوه‌. دوای چه‌ندین تاقـیگه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی جۆری H5N1 بووه‌.

هۆنگ‌كۆنگ سـاڵێـكه‌ هـیچ ڕاپۆرتـێـكی ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی جۆری H5N1 ی باڵنده‌كانه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندبوو. وه‌ ئه‌مه‌ به‌ یه‌كه‌م ڕاپۆرت داده‌نرێت له‌ دوای ئه‌و ماوه‌یه‌دا.

ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ هه‌ر له‌ ساڵی 2003 به‌ لایه‌نی كه‌م 81 كه‌سی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و توركیا كوشـتووه‌.


XS
SM
MD
LG