Accessibility links

ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی عێراقی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له باشوری وڵات ده‌كوژرێت


به‌رپرسانی پۆلیسی عێراقی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێكی بۆمب ڕێژكراو له بنكه‌یه‌كی مه‌شقی پۆلیس له شاری ناسرییه‌ی باشوری عێراق، به‌ لای كه‌م له‌و ڕووداوه‌دا پۆلیسێك كوژراوه‌ و پتر له بیستی تریش برینداربوون.

هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دوای ئه‌و ته‌قینههوه‌یه‌ی دوێنێ بوو كه له بازاڕێكی ناوچه‌ی باشوری به‌غدای پایته‌خت ڕوویدا كه تیایدا به‌ لای كه‌م 10 هاوڵاتی كوژراون. هه‌روه‌ها سیانی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ، لێپرسراوانی له‌شكری سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ن كه دوێنێ چه‌ند فرۆشگه‌یه‌كی له شارۆچكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ هاژاند.

له لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی ده‌ڵێت سه‌ربازێكی به‌ریتانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كوژرا پاش ئه‌وه‌ی له باشوری عێراق ته‌قه‌ی لێكراوه‌.

ئه‌م ڕووداوه‌ له پارێزگای میسان ڕوویداوه‌ و به‌م شێوه‌یه‌، ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له‌شكری به‌ریتانی له عێراق گه‌یشتۆته‌ 99 كه‌س له دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه‌ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003 دا به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا.

XS
SM
MD
LG