له چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ئه‌مریكی،
سه‌رۆك بوش گوتی، جیهانی ئازاد ڕێـگه نادات به ئێران ببێـته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی، گوتیشی هه‌موو بژاره‌كان له به‌رده‌مدایه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و یه‌ك له‌وانه كاری سه‌ربازیه كه دوا بژار ده‌بێت.
له تارانیش ڕۆژی شه‌ممه ڕێبه‌ری سوپای پاسداران، جه‌نه‌ڕاڵ یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی گوتی، وڵاته‌كه‌ی موشه‌كی بالستی به كار دێنێت بۆ به‌رگریكردن له خۆی ئه‌گه‌ر هێرش كرایه سه‌ری.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی پـیرانی ئه‌مریكی (سیناتۆره‌كان) به
تێـكڕای ده‌نگ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێرانیان سه‌رزه‌نشت كرد و پـشـتیوانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ پـێشنیاری باسكردنی پـرسی ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوای زیادڕۆیی و پـێشـێـلكردنی په‌یماننامه‌ی بڵاوه‌نه‌كردنی چه‌كی ناوه‌كی له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
بڕیاریش وایه له 2 ی مانـگی شوبات ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له ڤیه‌نا كۆبێته‌وه بۆ مشتومڕكردن له سه‌ر هه‌ڵوێستی ئێران.