Accessibility links

بوش له بڕینی یارمه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان هۆشدار ده‌كاته‌وه


سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مریكا هاوكاری حكومه‌تی ئاینده‌ی فه‌ڵه‌ستینی ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باڵی چه‌كداری خۆی هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌ و ده‌ست له‌ توند و تیژی له‌ دژی ئیسرائیل هه‌ڵنه‌گرێت.

ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS ئه‌مریكی گوت، هیچ جۆره‌ یارمه‌تیـیه‌ك بۆ فه‌ڵه‌ستـیـنیـه‌كان ناچێت، وه‌ ده‌بێت فه‌له‌ستـیـنـیه‌كان بڕیاری خۆیان بده‌ن، گوتیشی ئه‌مریكا هه‌رگیز هاوكاری حكومه‌تـێـك ناكات دژایه‌تی دۆسـتـێـكی بكات.

وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه‌ زۆرینه‌ی كورسـیـیه‌كانی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتـیـنی به‌ ده‌ست هێنا، به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی داده‌نێت.

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن، نزیكه‌ی 150 ملیۆن دولار به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌ده‌نه‌ فه‌له‌سـتـیـنـیه‌كان بۆ پـێـشخـسـتن و دابین كردنی پـێـداویسـتیه‌كانیان و 84 ملیۆن دولاری دیكه‌ له‌ ڕێـگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پـێـیان ده‌گات.

XS
SM
MD
LG