Accessibility links

حکومه‌تی ئه‌ڵمانی په‌یوه‌ندی به‌ فڕێنه‌رانی عێراقیه‌وه‌ کردووه‌


فرانک واڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یاخیبوانه‌وه‌ کردووه‌ که دوو ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانیان له باکوری عێراق فڕاندووه‌.

به‌ڕێز شتانمایه‌ر له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م تێبینیانه‌یدا و ئاماژه‌ی به‌ وورده‌کاری دیکه‌ نه‌دا.

که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره‌ هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینیدا، وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی دوو بارمته‌ی گیراوی ئه‌ڵمانی بڵاوکرده‌‌وه‌ که‌ له سه‌ر ئه‌ژنۆیان ڕاوه‌ستاون و ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له پشتیانه‌وه‌یه‌. جه‌زیره‌ ده‌ڵێت ئه‌و گروپه‌ خۆیان به‌ " ئه‌نسار ئه‌لته‌وحید وه‌ ئه‌لسوننه‌" ده‌ناسێنن.

له وێنه‌که‌دا، هه‌ردوو بارمته‌که‌ قسه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام جه‌زیره‌ ده‌نگه‌که‌یانی په‌خش نه‌کرد. جه‌زیره‌ هیچ داخوازییه‌کی چه‌کدارانی ڕانه‌گه‌یاند به‌ڵام گوتی ئه‌و دوو ئه‌ڵمانیه‌ داوایان له حکومه‌ته‌که‌یان کردووه‌ کار له‌سه‌ر ئازادکردنیان بکات.

جێی باسه‌، له‌م مانگه‌دا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 5 که‌سی بیانی له عێراق فڕێندراون که دوانیان ئه‌ندازیاری ده‌زاگی په‌یوه‌ندی گه‌یاندنی کینیان و ڕۆژنامه‌وانێکی ئه‌مریکیشیان تیادایه‌.

XS
SM
MD
LG