Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ده‌بێت حه‌ماس توندوتیژی ڕابگرێت


سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ده‌بێت گروپی چه‌كداری ئیسلامی حه‌ماس بانگه‌شه‌كانیان بۆ نه‌مانی ئیسرائیل ڕابگرێت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌یه‌وێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكات.

سه‌رۆك بوش له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی گوتویه‌تی سه‌ركه‌وتنی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌له‌ستین‌دا وه‌ك ئاگاداربونه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ڕێبه‌رایه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان كه ریفۆرم پێویسته‌. هه‌رچه‌ندێكه‌ سه‌رۆك هیوای خواست ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌‌وه‌‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك داكۆكی له ڕێبازه‌كه‌ی خۆی بۆ به‌رنامه‌ی چاودێری ناوخۆ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌وا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت یاساییه‌ و پێویسته‌. به‌ پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ڕێگه‌ به‌ ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی دراوه‌ چاودێری په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و ئه‌له‌كترۆنیه‌كانی نێوان وڵاتیانی ئه‌مریكی و خه‌ڵكانی تری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات بێ بوونی ئاگاداری یاخود فه‌رمانێكی دادگایی.

مه‌به‌ستیش له‌م به‌رنامه‌یه‌ ڕێگه‌ گرتنه‌ له ڕوودانی هێرشێكی تیرۆرستی تره له ووڵاته‌كه‌دا. سه‌رۆك بوش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه‌ كه ئازادی سیڤیڵی ئه‌مریكی بپارێزرێت.

XS
SM
MD
LG