Accessibility links

كابنه‌تی فه‌له‌ستینی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانتارییه‌كاندا به‌ ده‌ست هێنا


كابنه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌حمه‌د ئه‌لقوره‌یه‌ع هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گروپی چه‌كدارانی ئیسلامی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانتارییه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئاشكرا بوو.

به‌ڕێز قوره‌یه‌ع ده‌ڵێت ده‌بێت بژاری گه‌له‌كه‌ ڕێزی لێ بگیرێت و حه‌ماس حكومه‌تی داهاتوو پێك بهێنێت.

حه‌ماس 70 له كۆی 132 كورسی ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌رانی فه‌له‌ستینی برده‌وه‌ و ده‌ڵێت خوازیاری هاوبه‌شی سیاسین له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تردا.

پێشتر، كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له‌ نزیك ته‌واوكردنی ژماردنی ده‌نگه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌وا حه‌ماس له پێشه‌وه‌ی پارتی فه‌تح دایه.

جێی باسه‌، حه‌ماس ژماره‌یه‌ك هێرشی زۆری له دژی ئیسرائیل ئه‌نجامداوه‌ و له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه‌ به‌ ڕێكخراوێكی تیرۆرستی داده‌نرێت.

سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی ئه‌و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حه‌ماس ناكات هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی له ئامانجه‌كه‌یان بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG