پێداچونه‌وه‌یه‌کی نوێ به سه‌ر یارمه‌تیه داراییه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق نیشانی ده‌دات که پاره‌ی زیاده خه‌رج کراوه و ملیۆنه‌ها دۆلار به شێوه‌یه‌کی ناڕێک و پێک به‌کار هێنراوه.
ئه‌م ڕاپۆرته له لایه‌ن ئۆفیسی پشکنه‌رانی تایبه‌تی ئه‌مریکی بۆ به‌رنامه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامدراوه. ئه‌م ئۆفیسه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا کارمه‌نده مه‌ده‌نی و له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکاو ئه‌و کۆنتراکته‌رانه‌ی ه ناوه‌ند و باشوری عێراقا کارییان کردووه، تۆماره‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی بێ شومار فه‌رامۆش کردوو و نازانن ملیۆنه‌ها دۆلارییان چۆن خه‌رج کردووه.
پێداچونه‌وه‌که ده‌ڵێت کۆنتراکته‌ره‌كان پاره‌ی ته‌واوه‌تیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌و کارانه‌ی که ته‌واوییان نه‌کردووه. بۆ نمونه، ئه‌سانسۆری نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که ده‌بوایه له لایه‌ن کۆنتراکته‌ره‌وه بگۆڕایه، نه‌کراوه و بۆته به‌هۆی مردنی سێ که‌س.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که ئاماژه به خراپ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریکردنی ئه‌و داراییانه ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێکی کۆنتراکت نزیکه‌ی دوو ملیۆن دۆلار پولی له خه‌زێنه‌یه‌کی تایبه‌تدا هه‌ڵگرتووه و له لایه‌کی تریشه‌وه کارمه‌ندێکی تر بڕی 678 هه‌زار دۆلار پولی له دۆڵابێکی پێڵاوی دانه‌خراودا هه‌ڵگرتووه.
له چیرۆکه‌کانی تری به فیڕۆچوونی ئه‌م پارانه، ئه‌م ده‌زگای پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێت سه‌ربازێکی ئه‌مریکی که هاوه‌ڵی یاریکه‌رانی به‌شداربوو له ئۆڵه‌مپیاتی عێراقی بۆ یاری بۆکسین بووه له کاتی گه‌شتێکدا بۆ فلپین 20- 60 هه‌زار دۆلاری له قوماردا به فیڕۆداوه.