Accessibility links

سه‌رۆک بوش و سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی له کۆشکی سپی کۆده‌بنه‌وه‌


سه‌رۆک بوش له‌‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستانی شه‌وکه‌ت عه‌زیز له کۆشکی سپی کۆبۆته‌وه‌ و گوتویه‌تی هه‌ردوو وڵات له نزیکه‌وه‌ کار بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆریزم ده‌که‌ن.

له میانه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆک بوش ڕایگه‌یاند که‌وا له مانگی ئاداری داهاتوودا سه‌ردانی پاکستان و هندستان ده‌کات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز عه‌زیز له کاتێکدا دێت که‌ گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوپه‌یماندا په‌یدا بووه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشی موشه‌کانه‌ی ئه‌مریکاوه‌ که بۆ بنکه‌یه‌کی گومانلێکراوی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعید‌ه‌ له پاکستان هه‌ڵدرا و له ئاکامدا 18 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ڕێز بوش و به‌ڕێز عه‌زیز ئاماژه‌یان به‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌ نه‌دا به‌ڵام جه‌ختیان کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌های دۆستایه‌تی نێوانیان ده‌نرخێنن.

XS
SM
MD
LG