قوبرس ده‌ستی کردووه به سه‌ربڕینی په‌له‌وه‌ڕ له پاش ڕاگه‌یاندنی دوو حاڵه‌تی گومانلێکراوی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له به‌شی باکوری ووڵاته‌که.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئاسایشی سهرسنورییان توند کردووه به تایبه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌ی باکوری قوبرس که له لایه‌ن قوبرسیه تورکه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له‌ودیو سنوره‌وه دێن، هه‌ر هه‌موویان ده‌رمانڕێژ ده‌کرێن.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا نمونه‌ی خانه‌ی ئه‌و باڵندانه‌ی که گومانی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی لێ ده‌که‌ن بۆ تورکیا و به‌ریتانیایان ناردووه تاوه‌کو تاقیکردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
جێی باسه، نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ساڵی 2003 ه‌وه بۆته هۆی کوشتنی نزیکه‌ی 80 که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و تورکیا.