کابنه‌تی کوێتی شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباحی بۆ پۆستی میری نوێی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان ده‌ست نیشانکرد.
وه‌زیره‌کان چه‌ند کاتژمێرێک پێش ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان پێشبینی ئه‌م ده ستنیشانکردنه‌یان کرد دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوێتی به تێکڕایی ده‌نگ بڕیارییاندا بۆ لابردنی میر سێخ سه‌عد ئه‌لعه‌بدوڵڵا ئه‌لسه‌باح له ئۆفیسه‌که‌ی به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیه‌وه.
کاندیدکردنی شێخ سه‌عد بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه ده‌کرێت تاوه‌کو ئه‌وانیش ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر بده‌ن.
جێی باسه، شێخ سه‌باح له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا حاکمی ڕاسته‌قینه‌ی کوێت بوو. ئه‌میش جێگه‌ی شێخ سه‌عد ده‌گرێته‌وه که ته‌نها بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک پۆستی میری ده‌وڵه‌تی گرته ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی ئامۆزاکه‌ی شێخ جابر ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح ی میری ده‌وڵه‌تی کوێت له 15 ی مانگی یه‌کدا کۆچی دوای کرد.