کۆنده‌لیزا رایس و جانفرانکۆ فینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئیتالیا له ماوه‌ی کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتیان ڕه‌وانه‌کردنی دۆسیه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی پێویستیه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه.
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ردوو وه‌زیران سه‌رنجێکی تایبه‌تیان به کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران‌دا. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که ڕاده‌گه‌یه‌نی ڕه‌وانه‌کردنی کێشه‌ی ناوه‌کی بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ بڕیاری ئابڵوقه‌دانی ئێران ڕووبه‌ڕووی چه‌ند به‌ربه‌ستێک بۆته‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامه هه‌میشه‌یه‌کانی ئه‌نجومه‌ن وه‌ک ڕووسیا.
به‌ڵام هه‌ردوو وه‌زیرانی ئه‌مریکی و ئیتالی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دۆسیه‌که‌ی دژ به ئێران زۆر ڕوون و ئاشکرایه و له‌وه‌ناچێت ووت‌وێژی زیاتری ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ سوودێکی هه‌بێت.
خانم رایس گوتی" ئه‌وان له دانوستاندنه‌کانی ووڵاتانی ئه‌وروپی سێ قۆڵی چونه ده‌ره‌وه. ئه‌وان به‌ڵێنی چڕنه‌کردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمیان شکاند که پێشتر ئه‌نجامیان ئه‌دا. ئه‌وان مۆره‌کانی ده‌زگای ناوه‌کی نانتازیان لابرد. به لای منه‌وه، دۆسیه‌کی زۆر به‌هێزمان بۆ ڕه‌وانه کردن هه‌یه و هه‌ربۆیشه به نیازین له کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌و داوایه پێشنیار بکه‌ین. له‌وێشه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت ئه‌و کێشه‌یه بگرێته ده‌ست، به‌ڵام بێ گومان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بکرێت." ."
هه‌روه‌ها به‌ڕێز فینی ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی که ناردنی دۆسیه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێویستیه‌کی ته‌واوه بۆ ژێرخستنی ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی که ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی ئێرانه‌وه دابه‌ش نابێت.
به‌ڕێز فینی گوتیشی، هه‌ڵوێسته‌کانی ئێران له ڕووی ئه‌خلاقیه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکرێت چونکه به‌یاننامه‌یه‌کی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له نێو هه‌موو شته‌کانی تریش هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌کات.
هاوکات، به‌ڕێز فینی گوتی ئه‌و هیواداره ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به شێوه‌یه‌کی وورد له کێشه‌ی ئێرانیه‌کان بکۆڵێته‌وه واتا به نه‌رمی و بۆچونی سیاسی دووربینانه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه خانم کۆنده‌لیزا رایس گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو بمانه‌وێت ئابڵوقه‌ی ئابوری به سه‌ر ئێران‌دا بچه‌سپێنین ئه‌وا ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و سزایه ته‌نها له دژی حکومه‌ته‌که بێت و نه‌ک گه‌لی ئێران خۆی چونکه ئه‌وان گه‌لێکی زۆر باشن و نامانه‌وێت له کۆمه‌ڵگای جیهانیان دوور بخه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی پرسیارکردن له به‌کارهێنانی هێز له دژی ئێران له‌سه‌ر کارنامه‌ی ئێمه نیه چونکه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش پابه‌نده به به‌کارهێنانی ڕێگای دیپلۆماتیانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که، به‌ڵام سه‌رۆک هیچ بژارێکیشی له‌سه‌ر مێزی ووتوێژه‌کان لانه‌داوه.